Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:55

رووداوێکی هاتووچۆ گیانله‌ده‌ستدانی که‌سێک و برینداربوونی دوو که‌سی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14 - 1 - 2021‌، له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
مقه‌ده‌م هاشم عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پێنجوێن، به‌پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی راگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر رێگای نێوان پێنجوێن- سلێمانی نزیك گوندی كانی مانگ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو.
وتیشی، هێڵكاری هاتوچۆ بۆ شه‌قامه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ كراوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.