كه‌مێك به‌ر له ئێستا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتنه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لهههولێرو له‌ئێستاشدا هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌دان.
شایانی باسه شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامیێتیی کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، پشتیوان سادق و عەلی حوسێن ئەندامانی سەرکردایەتییە.
هه‌روه‌ها شاندی یەکێتیش پێکدێت لە: سەعدی پیرە، سۆران جەمال تاهیر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد و دارا ڕەشید، ئەندامانی سەرکردایەتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان .
دوێنێ عه‌لی حوسێن ،به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان بهدهزگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند : كه‌سبه‌ی پێنجشه‌ممه 14 ى 1 ى 2021 ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.