Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:26

کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ تا كاتژمێری سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بێت به‌ ئامانجی ته‌واوكردنی گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی گشتیی 2021.

پرۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، به‌ 164 ترلیۆن دینار خه‌ڵمێندراوه‌ كه‌ داھاته‌كه‌ی به‌ 93 ترلیۆن دینار دیاریكراوه‌ و 73 ترلیۆن دینار داھاتی نه‌وته‌ و 20 ترلیۆن دیناریش داھاتی نانه‌وتییه‌.

له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 42 دۆلار خه‌مڵێندراوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌  عێراق  رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 250ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت ھه‌نارده‌ ده‌كات.

بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.، 71  ترلیۆن دینار كورتھێنانی ھه‌یه‌ و به‌ھای یه‌ك دۆلار به‌ 1450 دینار ھه‌ژمار داندراوه‌ و بوودجه‌ی گشتیی 2021، پێویستی به‌ قه‌رزكردنی 47 ترلیۆن و 817 ملیار دیناره‌.

پێشتر گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، حه‌سه‌ن نازم رایگه‌یاندبوو كه‌ بوودجه‌ی گشتیی 2021، سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی پلانێكی چاكسازیی گشتگیره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.