Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:55

د. بەشیر حەداد: لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێک دەھێنرێت

کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد رایگه‌یاند: ھەڵوێستێکی جدیمان دەبێت سەبارەب بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە٢٠٢١/١/١٣، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دکتۆر بەشیر حەداد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەکرد و  تایبەت بوو بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران رایگەیاند، ھەڵوێستێکی جدیمان دەبێت سەبارەب بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەجەف و موسڵ.

د.بەشیر حەداد ئاماژەشی بەوەدا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێک دەھێنێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.