کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمارکردووە گەیشتووەتە چوارده ملیۆن و پێنجسهد هەزار کەس.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جومانە غەلای راگەیاند: کۆمیسیۆنی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیهی کە حکومەت دیارییکردووە كه شەشی حوزەیرانی دووههزار و بیست و یهكه.
راشیگەیاند، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کە بە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی هەڵبژاردن دادەنرێت لە دووی کانوونی دووەمەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو دووی شوبات بەردەوام دەبێت بەمەستی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی دەنگدەرانی گشتی و هێزە ئهمنییهكان، هەروەها سڕینەوە و زیادکردن و گۆڕین و راستکردنەوەی ناو و زانیارییەکانی دەنگدەران.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی، پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر گەیشتووەتە زیاتر لە دوازده ملیۆن و پێنجسهد هەزار کەس.
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا چوارسهد و سیی و سێ حیزب و لایەنی سیاسیی خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکەدا تۆمارکردووە، هەروەها مۆڵەتی دامەزراندن بە دووسهد و پهنجا و پێنج حیزب دراوە و شهست و سێ حزبی دیکەش لە قۆناغی دامەزراندندان، ئهمه جگه لهوهی سهد و بیست و ههشت داواکاریی رەتکراوەتەوە و حهڤده داواکاریش لەلایەن خاوەنەکانیانەوە کشێنراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.