په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی به هه‌نگاوێكى سهركهتووانهی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌سفكرد.
وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای بودجه‌ی سالی 2021 رایگه‌یاند: یه‌كه‌مین جاره له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به توانا داراییه‌كان، هێڵه گشتییه‌كانی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی كوردستان ئاماده ده‌كرێت، به‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌رێمى كوردستان پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه.
ناوبراو: ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی به هه‌نگاوێكى سهركهتووانهی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌سفكرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند له دوای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساكه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و په‌سندكردن، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.