كهمێك پێش ئێستا کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى روبەروبوونەوەى کۆرۆنا کە تایبەت بوو بە پرسی دەستپێکردنەوەی پرۆسهی خوێندن کۆتاییهات کۆتایى هات.
دوابهدوای تهواوبوونی كۆبوونهوهكه، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: لەرۆژی شەممەوە پرۆسهی خوێندنی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکاتەوە.
جوتیار عادل گوتیشی: خوێندنی قۆناغەکانی دیکەش له یهكی مانگی ئازار پرۆسهی خوێندن دهست پێدهكاتهوه.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی خۆی سەبارەت شێوازی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێشکەشکرد، پێشنیازەکەی وەزارەتی پەروەردە پەسەندکرا.
طوتيشي: لەکۆبوونەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم گفتوگۆی لەسەر کراو و سەرجەم وەزارەتەکان راسپێردران لەماوەی دوو هەفتەدا پلانی خۆیان لەبارەی خەرجی و داهاتەکانیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکارییەکان بۆ نوسینەوەی رەشنوسی بودجە دەستپێبکات.
جوتیار عادل گوتیشی: حكوومهتی ههرێمی كوردستان ههموو ئامادهكارییهكی كردووه بۆ دابهشكردنی موچهی فهرمانبهرانی ههرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.