Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:35

وەزیرى تەندروستى لەبارەى تۆمارکردنى جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا له‌ دهۆک روونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
#7
100%

وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: بە ووردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە.

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بە ووردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە.

رایشگه‌یاند: حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە.

وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەین، بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.