بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات.
لە رێوڕەسمی گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی ئیدارەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە قەزای سۆران، لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی ھاووڵاتییان.
گوتیشی ، كە گۆڕانكاری لە سەرجەم پۆستەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت، ھەر لە بنكەی پۆلیسەوە تا بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ئێستا گۆڕانكارییەكان دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان، سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێوەبەر و ئەفسەرانهی كرد كە لە دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ خزمەتیان كردووە.
لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەڤەری سۆران، گۆڕانكاری لە چەند پۆستكی وەزارەتی ناوخۆی دەڤەری سۆران كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.