Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:25

تەندروستی سلێمانی: لەساڵی رابردوودا 11771 منداڵ لەدایک بوون

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 11771 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایك بوون و  5929 یان كوڕ بوون 5842 یان كچ بوون.
ئەو منداڵانەی لەدایك بوون 7211 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 4424 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 136 منداڵ بەمردوویی لەدایك بوون هەروەها 216 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 16 حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە تۆماركراوە.

لەماوەی ساڵی ڕابردوو 16196 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە و 28784 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 147 هەزار و 649 پشكنینی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 9645 سۆنەر و 385 نەشتەگەری بەنازوور كراوە.

هاوكات لەساڵی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 5994 نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 3297 نەشتەگەری سەرووگەورە و 1734 نەشتەگەری گەورە و 963 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە و هەروەها 1054 منداڵ لەبەشی خودەج داخڵ بوون و 1040 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.