Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:35

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان شێواندنی گڵکۆی ماملێ ئیدانە ده‌کات

شێواندنی گڵکۆی ماملێ کاری تاریکپەرستانە
کوردستان TV
100%

لەم ڕۆژانەدا هەواڵی شێواندنی گڵکۆی هونەرمەندی گەورەی کورد (محەمەدی ماملێ) بڵاوبویەوە و نیگەرانیی زۆری لای هەمووان به‌، تایبەت ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کوردستان لێکەوتەوە.
ماملێ جگە لەوەی گۆرانی بێژێكی  گەورەی گەلەکەمانە، کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکیوو نیشتیمانپەروەر بوو و بەدەنگی زێڕینی رۆحی هەمووان ئارام دەکاتەوە و ژیان و شیان و هێزمان پێ دەبەحشێت.
شێواندنی گڵکۆکەی کاری تاریکپەرستانە، ئەو تاریکپەرستانەی نایانەوێ و ناتوانن ڕوناهییەکانی ژیان و کلتوور ببینن.
بەناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ـ ەوە، ئیدانەی ئەو کارە نەشیاوە دەکەین و هیواخوازین لایەنە بەرپرس و پەیوەنددارەکان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن.

سڵاو بۆ ڕۆحی ماملێ و یادی بەرز ڕادەگرین . 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.