لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان زەمینەسازی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەکى تایبەت بەوەرزش دەکات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، بەمەبەستی ھەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەیاسایەکى تایبەت بەوەرزش، لیژنه‌كه‌مان بەسەرپه‌رشتیى سەلمه فاتح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنەكه، کۆبوونەوەیەکى تایبەتى ئەنجامدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواى خوێندنەوەى بەرنامەى کارى كۆبوونه‌وه‌كه، سەرۆکى لیژنە باسى لەوەکرد کە لەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڵاڵەکردن و ئامادەکردنی پڕۆژەیەسایەکى تایبەت بۆ رێکخستنى بواری وەرزش لەھەرێمی کوردستاندا.
لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئەم ھەوڵەی لیژنەكه بەهۆى دروستبوونى چەندین گرفت لەنێوان یەکێتییە وەرزشییەکان و تیپ و کۆمەڵەکان بووه، بۆیە دواى گفتوگۆى ورد بەپێویست زانرا لیژنەیەکى لاوەکى لەلیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان پێكبهێنرێت و سەردانى وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزش لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات و لەماوەى 15 رۆژدا سەرنج و تێبینییەکانیان وەربگیرێت بۆ دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەیاساکە.
هه‌روه‌ها لێژنه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌تەوەرێکى دیكه‌ى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەئەنجامدانى ۆرکشۆپێك بۆ باسکردنى کێشەو گرفتەکانى رێکخراوەکانى کۆمەڵگه‌ى مەدەنى و لەو چوارچێوەیەشدا بەدواداچوون کراوە، بۆیە ئه‌مرۆ چوارشەممە ۆرکشۆپێک لەپەرلەمانى کوردستان بەئامادەبوونى نوێنەرى رێکخراوەکانى کۆمەڵگه‌ى مەدەنى به‌ڕێوه ده‌چێت.
لەکۆتایى کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردراوه لیژنه‌كه راپۆرتێکى ورد بۆ دانیشتنى پەرلەمان تایبەت بەکارى رێکخراوەکانى کۆمەلگه‌ى مەدەنى ئامادە بکەن و تیایدا کێشەو گرفتەکان و راسپاردە جێگیر بگرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.