بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه شه‌ش هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كهبەسەرپەرشتی یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی شەش کۆمەڵەی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجام درا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت، كه لەو کۆبوونەوەیە بڕیار درا بە دابەشکردنی شەش هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه دەستکردن بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەڕێوەبەرایەتیەكهیه بۆ ساڵی 2021 .
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن: ئەمساڵ دەکەین بەساڵی زیاتر گوێگرتن و زیاتر هاریکاری بۆ کەمئەندامان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.