بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه، كه‌له‌به‌غدا و لهكۆبوونهوهمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی عێراق چەندین بابەتی گرینگ تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵمان خستەڕوو.
وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، لەم کۆبوونەوەیە سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و جێگری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیبوون، چەندین بابەتی گرینگی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵمان خستەڕوو لەسەر بنەمای ئەو درافتەی کە وەزارەتمان پێشکەشی کردبوو، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی هاوبەشی هونەری و پسپۆڕی پێکهێنرا.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ڕاشیده‌گه‌ێنێت، خۆشبەختانە هەنگاوی باش و بەرچاو بەدی هاتووە لەسەر هەموو سێکتەرە کشتوکاڵیەکان و یەکتاکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکان و کەرتی دەواجن و ئاژەڵداری و توێژینەوە و ڕێنمایی و بنەتۆ و بەروبوومەکانی تر ، هەروەها لەسەر کێشەکانی تری تایبەت بە هاوردە کردنی بەروبووم بە قاچاغ و ڕێگە چارەکان بە ووردی گفتوگۆمانکرد.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، هەر لە میانی ئەم کۆبونەوەیەمان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق گفتوگۆمانکرد لەبارەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی سەربڕخانەکانی کوردستان بە دانانی ستیکەر و باڕکۆد و لۆگۆی تایبەتی وەزارەت لەسەر بەرهەمەکان، کە ئەم پڕۆژەیە بوو بە مایەی پێشوازی و ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق .بۆ ئەم مەبەستە نمونەیەکمان لە پڕۆژەکە بە کوالێتی بەرز پێشکەش بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کرد، بۆ ئەوەی بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان بناسرێتەوە لە بازاڕەکانی هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌لە کۆتایدا کۆبونەوەکەماندا بڕیاری جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنە باڵاکە لە نێوان هەردوو وەزارەت درا.
هه‌ره‌وه‌ها رایگه‌یاندووه، بڕیارە لە ئایدنەیەکی نزیکدا وەزیری کشتوکاڵی عێراق و ستافێکی تایبەت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن ،بۆ ئەوەی ئەم سەردانانە ببنە مایەی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کە لەبەرژەوەندی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دایە لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەگشتی.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.