وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بڕیاریدا به داخستنی فرۆشگا‌كان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له وڵات‌دا.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق كه رۆژی 12ی كانوونی دووه‌م به واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چالاكی قوتابخانه‌كان ده‌رچووه و ئاراسته‌ی كارگێڕیی سه‌رجه‌م قوتابخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان كراوه، تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه كه پشت به‌ستن به بڕیاری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان، بڕیاردراوه به داخستنی فرۆشگای قوتابخانه‌كان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی كارگێڕیی قوتابخانه‌كان و رایگه‌یاندووه ئه‌وی كه‌مته‌رخه‌می بكات له جێبه‌جێكردنی سزا ده‌درێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كاتێكدا كه به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته 604 ھه‌زار و 549 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 12 ھه‌زار و 911 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 560 ھه‌زار و 583ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.