Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:35

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاش یٔه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژیانی‌ ژنێكی دەرون نەخۆش‌و بێلانه‌ ڕزگاركرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ یٔه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ یٔه‌وان ژیانی‌ یٔه‌و ژنه‌یان ڕزگاركردووه‌.

لێره‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی‌ گرته‌ڤیدیۆیی ئه‌و ژنه‌ لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ڕاستەوخۆ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیس سەرای ڕاسپارد بۆ بەدواداچون لەو گرتەڤیدیۆییە.

دواترو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو ژنەكە دۆزرایەوەو بەهاوكاری بەڕێز د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە دەرونییەكان‌و لەئێستادا لەونەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت. له‌حاڵه‌تی‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ هه‌ر كارێكی‌ له‌و جۆره‌و خۆبه‌پاڵه‌وانكردن له‌تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناچارده‌بین ئه‌و كه‌سانه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یاساو دادگا بكه‌ینه‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.