سه‌رۆكی پێشووتری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: رێكاره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان خاوی پێوه دیاره و زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقیش پێیان باشه هه‌ڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت و هانی كۆمیسیۆنیش ده‌ده‌ن كه رێكاره‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه دوا بخات.
عادل لامی سه‌رۆكی پێشووتری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باسی له رێكاره‌كانی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و وتی، كۆمیسیۆن پێویستی به كاتی زۆرتره بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌ت وردبینیكردن له ناوی كاندیده‌كان و دیاریكردنی رۆژی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن، جگه له‌وه‌ش بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ده‌بێت كۆمیسیۆن كارمه‌ندانی زیاد بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دواكه‌وتنی ئه‌م رێكارانه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دواخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شێكیش له لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق هانی كۆمیسیۆن ده‌ده‌ن كه بڕیار له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه بدات.
عه‌لی لامی رونیشیكرده‌وه، زیادکردنی مەرجەکانی کۆمسیۆن وه‌ك دانانی بیمه به به‌های پێنج تا 10 ملیۆن دینار و كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی 500 لایه‌نگری كاندیده‌كان وه‌ك مه‌رجی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاری كۆمیسیۆن و پرۆسه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه، ئه‌م مه‌رجانه‌ش حزبه زلهێزه‌كان دایانناوه بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەشداربوانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.