Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:22

ئه‌فسه‌رێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ باڵیۆزی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاشتی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێكی پله‌ باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وەکو باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی دیاریکرد لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021.

عه‌مید ساڵح مەولود گەردی، كه‌ ئەفسەری هەماهەنگیە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ناوبراو له‌كاتێكدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی خه‌باتگێڕییه‌وه‌ خانه‌واده‌كه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ زیندانی كرابوون بۆیه‌ لە ساڵی 1962 لە گرتوخانەی قشڵەی هەولێر لە دایک بووە، ساڵانێكه‌ له‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات.

عه‌مید ساڵح ، پاش ئه‌وه‌ی بەشداری لە کۆنگرەی ئاشتی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2020 ده‌كات و دوای پێشکەشکردنی بابەتێک دەربارەی کۆمەڵکوژی رەگەزی و ئاینی له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ده‌بێته‌ جێگەی سەرنجی ئەندامانی سەرپەرشتیاری کۆنگرەكه‌و دواتر وەک باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی لە سەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021 دیاریکرا. ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكی مه‌عنه‌وی و یاساییه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كه‌سایه‌تی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.