وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێداچوونەوەی بە گرێبەستی كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرد و بەهۆی ئەو چاكسازییەوە ساڵانە بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێنێتەوە، هەروەها خاوێنكردنەوەی دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی و چەندین زۆنی دیكەش زیاد كران.
لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، كه لە گرێبەستە نوێكانی خاوێنكردنەوە، كۆمپانیاكان پابەند كراون بە خاوێنكردنەوەی یەكەكانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان، شوێنە بازرگانییەكان كە ژمارەیان دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی دەبێت و بەشێكی فراوانی شاری هەولێر پێكدەهێنن، بەڵام پێشتر ئەركی خاوێنكردنەوەیان لە گرێبەستە كۆنەكاندا نەبوو، كەچی لە گرێبەستەكانی ئێستادا زیاد كراون.
راشیدهگهیهنن ، كه هەروەها خاوێنكردنەوەی هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی هەولێر، هەروەها دوو زۆنی فراوانیش لە سنووری شارەوانییەكانی: بنەسڵاوە و دارەتوو، كەسنەزان و بەحركە، شاوێس و پیرزین، سێبیران و كانی قڕژاڵە لە گرێبەستە نوێكانی ئێستا زیادكراون.
وێڕای زیادكردنی زۆنەكان، ژمارە و كوالێتی ئامێرەكانیش بەرزكراونەتەوە و چەندین قەلاب و شۆفڵ و پیكابیش دابینكراون، كە دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەكان، خاوەندارێتی ئەو ئامێرانە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەگەڕێتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.