له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ته‌قه‌كه‌رێك ده‌ستگیركرا كه‌له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌ی كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، كه‌دوای بڵاوبوونه‌وی گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تیایدا كه‌سێك له‌ناو یٔوتومبێلهكهیهوه له‌ناو شاری سلێمانیدا ته‌قه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری راسپارد كه هه‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و گرته ڤیدیۆییه.
راشیدهگهیهنن ، كه دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری یٔێم فۆڕو ده‌مانچه‌یه‌ك و یٔوتومبێلی تۆمه‌تباره‌كه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كهلهیٔێستادا تۆمه‌تبار( ج، ح، ح) بهربڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.