لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ژمارەیەک کۆمپانیا دراونەتە دادگا و وەزیری گواستنەوه و گهیاندنیش رایدهگهێنێت، سێ کۆمپانیا ھەڵوەشێندراونەتەوە و ئاشکرایشی کرد ئەمساڵ پڕۆژەی ستیپاس دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ئانو جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئێمە 49 کۆمپانیای گەیاندمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی باج بدەنە حکوومەت، لەو ژمارەیەکە 21 کۆمپانیا پابەندی جێبەجێکردنی یاسا بوونە و11 کۆمپانیاش دراونەتە دادگا و سێ لەو کۆمپانیانە ھەڵوەشێندراونەتەوە، ھەر کۆمپانیایەکیش بەپێی یاسا شایستە داراییەکانی نەدات بە حکوومەت ئەوە دەدرێتە دادگا، یان ھەڵدەوەشێندرێتەوە، یان دەخرێتە لیستی ڕەشەوە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت: لە بواری گواستنەوەش پڕۆژەی ستیپاس لە ھەرێمی کوردستان دەچێتە واری جێبەجێکردن و ئێستا پێداچوونەوەی کۆتاییی بۆ دەکرێت و ئەمساڵ دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە و لە ڕێگەی وەبەرھێنانی پڕۆژەی ستیپاسەوە جێبەجێ دەکرێت، ھەروەھا پڕۆژەی دروستکردن و دانانی لۆگۆ و کارتی زانیاری بۆ ئۆتۆمبێڵی تەکسی بەردەوامە.
ئانو جەوھەر ڕوونی کردەوە: "ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەشمان ھەن لە پلانی وەزارەتدا، ئەوانیش پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و بەپێی ڕەوشی ئابووریی ھەرێمی کوردستان دەچنە واری جێبەجێکردنەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.