Erbil 8°C شەممە 25 کانوونی دووەم 03:23

ئه‌مرۆ شاندی وه‌زاره‌تى کشتوکاڵی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک رێکده‌که‌ون

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كره‌وه‌ ، كه‌له‌دوێنێه‌وه‌ ‌شاندێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ڕایده‌گه‌ێنێت، رۆژی دووشه‌مه‌ 11 ى 1 ى 2021 ، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاندێکی باڵای وه‌زاره‌ت سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی  بازرگانی و کشتوکاڵی عێراقیان کرد.

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، لەو دوو دانیشتنەدا بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری پەیوەندیدار، باسیان لە هەموو کێشە هەلپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی تایبەتمەند کرد، بەتایبەتی شایستە دارایەکانی جوتیاران و پارێزگاری کردن لە بەرهەمی ناوەخۆیی و بەبازاڕ کردنی بەرهەمەکان.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، كه‌بڕیار وایە ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 12 ى 1 ى 2021 ،  لێژنەیەکی باڵای هاوبەش بەسەرۆکایەتی هەر دوو وەزیر کۆببنەوە، بۆ ئەوەی کە رێککەوتن بکەن، لەسەر هەموو ئەو خاڵە هاوبەشانەی، کە پێویستە هەردوو وەزارەت هەماهەنگی تەواوەتی بکەن، لە جێبەجێکردنیان و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ بەتایبەتی کەرتی ئاژەڵی و پەلەوەری و بەروبومەکانی تر.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌هه‌ر ئه‌مرۆ کۆبونەوەیەک ئەنجامدەدرێت  لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، بۆ خستنەڕوی کۆمەڵێ پرۆژە و هەماهەنگی و گەیشتنە ئەنجامی گرنگ لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌بەگشتی بڕیارە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاندی یاوەری لەماوەی ئەو دوو ڕۆژە لە بەغدا  سەردان و بەدواداچوونی چڕ ئەنجام بدەن بۆ کێشە و داواکاریەکان و هەماهەنگی و گەیشتنە ئەنجامێکی هاوبەش بۆ کارو پرۆژە و بڕیارەکانی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
                      
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.