ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: تۆمەتباری کوژراو بریندارەکانی ئەمشەوی چەمچەماڵ دەستگیرکرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆكاری كێشه‌ی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌ڕ له‌نێوان دوو كه‌سدا دروست بوو، تۆمه‌تبار (ٲ ، ك ، ع ) پاش ته‌قه‌كردن و كوشتنی (ك، خ، ن) و برینداركردنی دوو كه‌سی دیكه هه‌ڵهات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای راشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی هێزه‌كانمان بە شوێنی رووداوەکە و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی تۆمەتبار لە ناحیەی شۆڕش دەستگیر دەکرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌مشه‌و، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.