له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی هه‌ردوو قه‌زاى سۆران و ڕواندزیان كرد
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كاروبارى نووسینگه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان له‌سۆران و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كێشه‌و گرفته‌كانى هه‌ردوو قه‌زاى سۆران و ڕواندز له‌ڕووی یاسایى و كارگێڕی و خزمه‌تگوزارییه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شاندێكی باڵاى په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، سه‌ردانی هه‌ردوو قه‌زاى سۆران و ڕواندز-ى كرد.
سه‌ره‌تا شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانى له‌قه‌زاى سۆران كرد به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كاروباری نووسینگه‌كه‌و گه‌یاندنی داوكاریى هاووڵاتییان به‌په‌رله‌مان و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ قایمقامییه‌ت و ئیداره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌كاروبارى هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی قایمقامییه‌تی قه‌زاى سۆرانى كرد‌و له‌لایه‌ن هەڵگورد شێخ نه‌جیب قایمقامی قه‌زاى سۆران پێشوازیى لێكراو له‌دیدارێكدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتیی ته‌واوى خۆی بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ربڕی و په‌رله‌مانتاران و نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راسپێردران كه له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان ئه‌و یاداشتانه وه‌ربگرن و ئه‌و كارانه‌ى كه‌پێویست ده‌كات هه‌م وه‌كو په‌رله‌مان به‌دواداچوونی بۆ بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و هه‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوونی وردتریان بۆ بكرێت، تاهه‌نگاوه‌كان خێراتر بكرێن بۆئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتر به‌هاووڵاتییان بگه‌یه‌نرێن.
دواتر شاندى باڵاى په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قه‌زاى ڕواندزى كرد‌و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د قادر محمدامین قایمقامی رواندز پێشوازیى لێكراو باس له‌ڕه‌وشى خزمه‌تگوزارى و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كان له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه‌و كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین كرا‌و ئاماژه به‌گرنگیی قه‌زاى ڕواندز له‌بوارى گه‌شتیاری كرا‌و جه‌خت له‌پێویستیی گرنگیدانی زیاتر به‌كه‌رتی گه‌شتیارى له‌ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی تر‌ى داهات.
له‌هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌دا د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یاسایانه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆیان به‌ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه‌و ڕایگه‌یاند: "به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌زیاتر په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆیان به‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییان هه‌یه، چ له‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێت، هه‌تا به‌دواچوون بۆ چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌و یاسایانه‌ى كه له‌و خوله‌ى په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووێنراون، بۆ نموونه یاسای نه‌هێشتنی ته‌جاوزات، زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت، ئایا چه‌نێك جێبه‌جێ كراوه چه‌نێك پێویستیی به‌هه‌مواركردنه له‌سه‌ر ئاستی عه‌مه‌لی له‌قایمقامییه‌ت و ناحیه‌كان، چه‌نێك كێشه‌و گیروگرفتیان هه‌یه له‌سه‌رى و پێشنیاره‌كانیان كامانه‌ن، به‌تایبه‌تیش بۆ سنوورى ئێره، كه‌چوار قه‌زا له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌یه، قه‌زاى سۆارنه رواندزه چۆمانه مێرگه‌سووره، بابه‌تی ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و ناوچانه بزانین به‌چ حاڵه‌تێك گه‌یشتووه، رای قایمقامییه‌ته‌كان كامه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی ئێمه له‌ڕێی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه موفاته‌حه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پارێزگارى هه‌ولێر بكرێت و بتوانرێت ئه‌م باباته‌ش هیمه‌تێكی زیاترى له‌سه‌ر بكرێت، خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی چ به‌نیسبه‌ت په‌رله‌مانى كوردستان و چ به‌نیسبه‌ت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش، خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و دروستكردنه‌وه‌ى متمانه‌یه‌كى به‌هێزتره له‌نێوان هاووڵاتییان به‌دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم، چ په‌رله‌مانى كوردستان بێت چ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
لای خۆیانه‌وه هه‌ردوو قایمقامی قه‌زاى سۆران و قه‌زای ڕواندز له‌دیداریاندا له‌گه‌ڵ شاندی باڵای په‌رله‌مان، باسیان له‌كێشه‌و گرفته‌كانی قه‌زاكانیان كرد‌و به‌رنامه‌و كار‌و پلانی ئیداره‌ى قه‌زاكانیان بۆ پێشخستن و بووژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان و خزمه‌تكردنی زیاترى هاووڵاتییان خسته‌ڕوو.
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگوردى له‌شكرى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌هره‌م عه‌ریف یاسین فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ران و پله‌دارانى فه‌رمانده‌ییه‌كه پێشوازیى لێكراو له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی سوپاس و ستایشی هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له‌پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعش و شه‌ونخوونییان له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌پێویستی ئه‌نجامدانی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.