Erbil 8°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 09:50

حامید گه‌وهه‌ری: شێخ ئەحمەد قوتابخانەیەک بوو بۆ بارزانی نه‌مرو و سه‌رۆک مسعود بارزانی

کوردستان TV
100%

حامید گەوهەری   نووسەرو لێکۆڵەر لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردەی نەمر شێخ ئەحمەدی بارزان رایگەیاند

شێخ ئەحمەد قوتابیەكی زۆر زیرەك و هەلگری ریبازی شیخ عەبدالسلام بارزانی بوو، لە سەردەمی شیخ عبدالسلام خزمەتیكی زۆری بە بارزان كرد وەك قەدەغەكردنی ژن بە ژن و بەزۆر بە شوودانی ئافرەت و كۆكردنەوەی ئەو عەشیرەتانەی كە بوونیان هەبوو لە نزیك یەكتر، هەڵگرتنی سیستەمی ئاغایەتی لە ناوچەكە .

روونیشیكردەوە كە شێخ ئەحمەد نەك لە رووی كۆمەلایەتی بۆ مرۆڤایەتی بەڵكو توانی رێنمایی دەربكات بۆ ئەوەی مافی ئاژەلیش پارێزراو بێت .

ئەو نووسەرە رایگەیاند كە ساڵی 1947 شێخ ئەحمەد 10 هەزار بارزانی رزگاركرد لە دەست رژێمی پاشایەتی ئێران و عێراق كە ئەوانی هینایەوە ناوچەی دیانا دواتر لە گەڵ مستەفا بارزانی رێككەوت كە بەرەو سۆڤیەت بچێت و ئەو رێرەوەی كە لە مێژوودا باسی لێوە دەكرێت خولقا .

راشیگەیاند كە شیخ ئەحمەد بارزانی 11 سال لە زینداندابوو تا سالی 1958 ئازادكرا

ئاماژەشیدا كە شێخ ئەحمەد قوتابخانەیەك بوو بۆ بارزانی نه‌مرو و سه‌رۆك مسعود بارزانی

لە رووی نەتەوەییەوە حامید گەوهەری - نووسەرو لێکۆڵەر رایگەیاند كە سالی 1945 لە ئەنجامی بۆردومانی چڕی ئینگلیزەكان و عەسكەری عیراقی ناچار بوون پاشەكشە بكەن بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان ، ئەو كات كۆماری كوردستان نەبوو ، حزبی دیموكراتیش نەبوو ، بەڵكو كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان هەبوو. بارزانیەكان لە سەر پەیمانیك بەشداری كۆماری كوردستان بوون ، كە لە سەر چەند بنەمایەك بارزانی لە گەڵ قازی محەمەد رێككەوت ئەو بنەمایانەش بریتی بوون لەوەی كۆماری كوردستان لە سەر بنەمای دیموكراتی دابمەزریت .هەوڵ بدات ناوچەكانی دیكەی كوردستان رزگار بكات ، هەروەها كۆمار سەربەخۆ بیت و كۆمار بۆ بژێوی خەڵك كار بكات . لە سەر ئەو بنەمایانە بارزانیەكان هاوكاری كۆماری كوردستانیان كرد .

شێخ ئەحمەد بوو بزوتنەوەی كوردی بە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد ناساند و رێبەرانی لە زاخۆ بۆ خانەقین هەڵبژارد ، ناوی لێژنەی ئازادی بوو دواتر بوو بە پارتی ئازادی .

هەر لە رووی نەتەوەییەوە شێخ ئەحمەدبارزانی ، مەلا مستەفای بارزانی نارد بۆ سلێمانی كە یارمەتی بزوتنەوەكەی شێخ مەحمود بدات .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.