ئه‌مشه‌و، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شەریف رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و لەئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سێ کەس بەبرینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەشییەوە هاوڵاتییەکی تەمەن 31 ساڵ گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له نزیك رووداوەکە رایگه‌یاندووه: شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەکی راپەڕین روویداوە کە پێشتریش کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا هەبووە.
گوتیشی: له‌ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین و كۆتایی به‌شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كه هاتووه، بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.