ئوردون داوا لە ئیسرائیل دهكات پابەند بێـت بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و بە زووترین كات كۆتایى بە كارەكانى هەڵكۆڵین لە گۆڕەپانى بوراقى سەر بە مزگەوتى ئەقسا بهێنێت.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئوردون زەیفوڵڵا ئەلفائیز داواى كرد كە ئیسرائیل دستكاریكردنى ناسنامەى شارى قودسى كۆن رابگرێت و هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر سروشتەكەى نەهێنێت.
ئەلفائیز ئەوەى وەبیرهێنایەوە كە ئیسرائیل هێزێكى داگیركارە لە قودسى رۆژهەڵات و رایگەیاند پێویستە ئیسرائیل پابەندى بەرپرسیارییەتییەكانى و یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت. ههروهها لە روونكردنەوەكەى ئاماژەى بەوە كرد كە سهرجهم كارەكانى نۆژەنكردنەوە و چاككردنى مزگەوتى ئەقسا و چواردەورى تەنها لە دەسەڵاتى ئیدارەى وەقفە ئیسلامییەكانى قودسدایە.
جێی ئاماژهیه ئیدارەى وەقفە ئیسلامییەكانى قودس دوێنێ یهكشهممه لە روونكردنەوەیەكدا هۆشدارى دابوو لە بارەى پڕۆژەكانى بە جوولەكەكردنى گۆڕەپانى بوراق كە دەكەوێتە باشوورى ڕۆژئاواى مزگەوتى ئەقسا لە شارى قودسى داگیركراو لەلایەن ئیسرائیلەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.