دوای ئه‌وه‌ی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نوسیویه‌تی هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌خوازم.
له وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت سوپاس سه‌رۆك.
ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند پاش ئەنجامدانی پشكنین، دەرئەنجامەكەی دەرچوو كە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام، بۆیە پێویستە ماوەیەك بەركەوتنم نەبێت تاوەكو تێیدەپەڕێنم، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تكایە بەردەوام بن لەخۆپارێزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.