Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

کازمی: پشتیوانی کۆمیسیۆنین بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی بتواندرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە، مستەفا کازمی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کۆبووەتەوە کە تیایدا سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا گفتوگۆکراوە.

بەپێی راگەیانراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، دوا ھەنگاوەکان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە تایبەت بە تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەران و تۆمارکردنی پارتەکان نراون و، لەمبارەیەوە مستەفا کازمی گوتوویەتی: بەردەوامین لە پاڵپشتیکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی بتواندرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ لە عێراق، ئەنجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.