Erbil 18°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 16:36

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنی 2 تاوانباری راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی 2 تاوانباری راگه‌یاند .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئێوارەی رۆژی 27 ى 12 ى 2020 ،  لە شاری ھەولێر ھاوووڵاتی ( گۆران ئیسماعیل عەزیز) شوفێری تاكسی دانیشتووی شاری ھەولێر لەلایەن دوو كەس بە پاساوی بەكرێگرتنی تاكسی لەگەڵی سواربوون و دواتر لە شوێنێكی چۆڵی دەوروبەری ھەولێر بە ھەڕەشە و بەكارھێنانی چەقۆ و كەتەر شوفێرەكەیان رفاندووە و پاش بەستانەوەی ناوبراو دزینی بڕێك پارەكەی لە ھەمان شوێن جێیان ھێشتبوو، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان تاوانباران دەستنیشان بكەن و پاشان بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە 4 ى 1 ى 2021 دەستگیر كران.

ئاسایشی ھەولێر  راشیگه‌یاندووه‌:  ئەو دوو تاوانبارە بەناوەكانی عیماد ئازاد رەحمان لە دایكبووی 2002 دانیشتووی چەمچەماڵ و محەمەد خالید ئەحمەد لە دایكبووی 1997 دانیشتووی شاری مووسڵ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.