سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لە ناکاو (ئافاد)ى توركیا رایگەیاند، كاتژمێر 10:53 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، بوومەلەرزەیەك بە گوڕى 4،5 پلە شارۆچكەى كالەجیك-ى ئەنقەرەى هەژاندووە.
به‌پێی روونكردنەوەكەى ئافاد، بوومەلەرزەكە بە گوڕى 4،5 پلە بووە و لە كاتژمێر 10:53لە شارۆچكەى كالەجیكى داوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بوومەلەرزەكە لە قووڵایى 12 كیلۆمەتردا روویداوە.
هاوكات پارێزگارى ئەنقەرە، ڤاسیپ شاهین له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رایگه‌یاند: تاكو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانى گیانیى و ماددیى نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته قایمقامییەتى كالەجیك و پارێزگامان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.