Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

حکوومەتی هه‌رێم به‌بڕی زیاتر له‌ 3 ملیار دینار له‌ سۆران چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک جێبه‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


 قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، دوای دەستبەکاربوونیان وەک قایمقامی سۆران، دەست کراوە بە گۆڕانکاریی ئیداری لە سنووری قەزاکە و دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێم رەزامەندی داوە بە تەرخانکردنی زیاتر لە ٣ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ قەزاکە.

ھەڵگورد نەجیب، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند  قەزای سۆران دوای ئەوەی وەکو قایمقامی قەزاکە دەستبەکار بووم، دەست بە گۆڕانکاریی ئیداری لە سنووری قەزاکە کرا و وەکو ھەنگاوی یەکەمیش ھەر یەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران و بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سۆران گۆڕدران و بڕیارە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی دیکەش بکرێت لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە  گشتییەکان. 

 راشیگه‌یاندووه‌، جگە لەوەش، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بە تەرخانکردنی زیاتر لە ٣ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سۆران و ئەو ناوچانەی سەر بە قەزای سۆرانن، وەکو خەلیفان و دیانا و مەجیداوە و ناوچەکانی دیکە، کە چەندین جۆری پڕۆژە لەخۆ دەگرێت، بەڵام زۆرینەی قیرتاوکردنی کۆڵانەکانن و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.