Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:38

پۆلیسی راپەڕین: ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەستی بەسەردا گیراو تۆمه‌تبارێکیش ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا و تۆمەتباری ئەنجامدانی رووداوەکەشیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو لەلایەن سەرچاوەیەکەوە بنکەی پۆلیسی ماکۆک  ئاگادارکراوەتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاند کروزەر مۆدێل 2011 لەلایەن چەند کەسێکەوە دزراوە و بۆ ئەومەبەستەش، لە بنکەی پۆلیسی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر سکاڵا تۆمارکراوە .

پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دوای گەیشتنی فەرمانی دادوەری دادگای هەولێر بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی دزراو و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دواتر بۆ ئەو مەبەستە دادگای لێکۆڵینەوەی حاجیاوا ئاگادارکراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا، دەستبەجێ مەفرەزەیەک بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکەی پولیسی ماکۆک پێكهێنراوە و چەند شوێنێکی گوماناوی پشکێنراون .


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌سەرئەنجام دوای ڪۆڪردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی زۆر توانرا ڪاتژمێر 2ی شەو بەهاوڪاری بازگەی ئاسایشی قەمتەران دەست بگیرێت بەسەرئۆتۆمبیلی دزراو وە دەستگیرڪردنی تۆمەتبارێك بەناوی(م، ت، ح)تەمەن 27 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی هەولێره‌.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێڪۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.