Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:32

پشدەر .. ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک سوتێندرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (پیك اب/نیسان) مۆدێل 2019 سوتا.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە: درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە گوندی (زەنگڵان) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (پیك اب/نیسان) مۆدێل 2019 سوتا كە بەوتەی خاوەنەكەی لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو بەنزینی پێداكراوە و سوتاندویانە.

پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پێشبینی دەكرێ ڕێژەی سوتاوی ئۆتۆمبێلەكە 90% بێت و پاش ئەوەی خاوەنەكەی لە بنكەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر سكاڵای لەسەر بكەرانی ڕووداوەكە تۆمار كرد دەڵێ كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نیە و ناشزانێ ئەوانە كێن كە ئۆتۆمبێلەكەیان لێ سوتاندووە.

له‌كۆتاییدا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت: دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و هێزەكانمان لە هەوڵی دۆزینەوەی بكەرانی ڕووداوەكە دان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.