Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:16

له‌کوردستانی ئێران 7 قوتابی کورد دەستگیرکران

کوردستان TV
100%



لە نوسینگەی زانکۆی خاڕەزمیی کەرەج، حەوت قوتابی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هاوکات پێنج هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد دەستگیرکراون.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر نوستنگەی  کوڕانی زانکۆی خارەزمیی کەرج و لانیکەم 2 قوتابی کوردیان به ناوەکانی سوهەیب بادرووج خەڵکی مەریوان و فەرزاد سامانی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرد و گواستیاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنیت، هاوکات پێنژ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالاری ڕەهەوی،  ئەفشین مامئەحمەدی و سیروان نووری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباەوە دەستبەسەر کراون.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم حەوت هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ئاشکرا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیاشیان نادیارە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.