به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه 12 ى 1 ى 2021 ، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به گشتى ساماڵە لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌پله‌كانی گه‌رما جێگیر و له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا به‌نزیكه یه‌ك پله به‌رز ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 18 پله ، دهۆك 18 پله ، سلێمانی 17 پله ، كه‌ركوك 20 پله .
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 19 پله ، دهۆك 18 پله ، سلێمانی 17 پله ، كه‌ركوك 21 پله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.