Erbil 10°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 19:47

وەزارەتی تەندروستی عێراق: مانگی داهاتوو ڤاکسینی کۆڕۆنا ده‌گات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌مانگی داهاتوو له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌و مانگه‌ یاخود ناوه‌راستی  ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات .

راشیده‌گه‌یه‌نن، كه‌ پلان دانراوە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی ڤاکسینەکە.
ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی  و ژینگه‌ی عێراق  به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراقی راگه‌یاند: كه‌ پسپۆڕانی کۆمپانیای فایزەری بەرهەمهێنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەرکی ڕاهێنان و فێرکردنی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستییان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە گرتۆتە ئەستۆ.
ده‌شڵێت، گرێبەستی کڕینی ڤاکسینەکە لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی دیکە  واژوو ده‌كرێت و له‌مانگی داهاتووش ده‌گات.

پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاوی كردبووه‌ كه‌له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ 60 بنكه‌ بۆ پێدانی ئه‌و ڤاكسینه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه‌.

لەمانگی 12 ى ساڵی 2020 ،  عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى بۆکڕینى یەک ملیۆن و(500 هەزار ڤاکسینى کۆرۆنا واژووکرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.