ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕووداوێكی پێكدادان له نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبیلێكدا ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه قوربانی لێكهوتهوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك به ناوی " عهبدوڵـللا كانه‌بى" به ماتۆڕسكیله‌وه ده‌كه‌وێته ژێر ئۆتۆمبیلێكه‌وه و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر پردی كاولۆكان ڕوویداوه و له كاتێكدا ئۆتۆمبیلێك به خێراییه‌كی زۆر هاتووه و ناوبراویش نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و له‌و اتهدا ئۆتۆمبیله‌كه به سه‌ری كه‌وتووه و ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
شایه‌تحاڵێك كه له شوێنی ڕووداوه‌كه بووه به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوه‌كه خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كه بووه و هه‌روه‌ها گوتیشی له‌و شوێنه زۆر جاری دیكه ڕووداوی هاوشێوه ڕوویانداوه.
فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.