Erbil 10°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 19:57

د. محه‌مه‌د شاکر: ئه‌گه‌ر زۆره‌ یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بکرێت

کوردستان TV
100%

د. محەمەد شاکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی دارایی عێراق و پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 رایگه‌یاند: سبه‌ی دانیشتنی دووه‌می پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌ڵام ئه‌كید كاتی ده‌وێت چونكه‌ ورده‌كاری تیایه‌ .

هه‌روه‌ها به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ستنیشانكراوه‌ ، به‌ڵام له‌ دوای نه‌فه‌قاتی سیادی دیاریكراوه‌ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات رێژه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت .

د. محەمەد شاکر، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ رووی ده‌ستوورییه‌وه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌متره‌ له‌ مافی حه‌قیقی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌به‌ر كه‌شوهه‌وای په‌رله‌مان ، تا ئێستا ئێمه‌ باسمان نه‌كردووه‌ .

به‌فیعلی به‌ پێی ده‌ستوور ، ئه‌و قسانه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌نه‌كانی عێراقی جێگه‌ی خۆی ناگرێت به‌ڵام ته‌نها بۆ پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی هه‌لبژاردنه‌ ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ راستیه‌كان بشێوێنن .

ئه‌وان خۆیان له‌ به‌شه‌ بودجه‌ وه‌ك خۆی پشكی پارێزگاكانیش دابین ناكه‌ن .

هەروەها راشیگەیاند: ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت یاساكه‌ تێده‌په‌رێندرێت ، ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ ناو په‌رله‌مان به‌پێی بۆچوونم یاساكه‌ واتا پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند ده‌كرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.