پرسى چاكسازى به‌ته‌واوى له قۆناغى زاره‌كى و میدیاى كه‌وته قۆناغى جێبه جێكردن و ئومێدێكى بۆ مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى دروستكردووه و به به‌گوته‌ى په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى پارتى ده‌ستێك ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگ له جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى دروست بكات.
له‌م باره‌یه‌وه رێبوار بابكه‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى پارتى به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند: هەر کاتێک داوای چاکسازی کرابێت و هەنگاوی بۆ هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بەهەرێمکردنی سلێمانی دێتە ڕۆژەڤێ!.
ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد كه ئەمە دووا کارتە بۆ ئالنگاریکردنی پڕۆسەی ریفۆرم بە ڕووی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەوەشێنن.
هه‌روه‌ها گووتى : بۆچی دەبێت باجی چاکسازیکردن، لەتکردنی کوردستان بێت و، پایتەختی ڕۆشەنبیری لە پایتەختی سیاسی جیاکەنەوە؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: کوردستان موڵکی حزب و لایەنەکان نییە تا وەک زەوی موساتەحە بەسەرخۆیاندا دابەشی کەن، وە پشکیش نییە تا کۆمپانیایەک بیفرۆشێ!
و باش لێی بڕوانن، ئەو ماستە موویەکی تێدایە!
شیاوى گوتنه له دواقۆناغ حكومه‌تى هه‌رێم دواى بڕینى 10 هه‌زار مووچه‌ى نا یاسایى 13 هه‌زار مووچه‌ى دیكه‌ى نایاسايى بڕى و به‌وهۆیه‌وه‌ش ناراسته‌وخۆ ناڕه‌زایى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و مووچه‌خۆرانه هاته ئارایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.