Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:09

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشته‌ شاری که‌رکوک

کوردستان TV
100%

 كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشته‌ شاری كه‌ركوك.

به‌گوته‌ی میدیای عێراق ،سه‌ردانه‌كه‌ی فاڵح فه‌یاز به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه‌ له‌مه‌راسیمی سه‌ركه‌وتن و یادكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ شه‌هیده‌كانیان كه‌بڕیاره‌ له‌شاره‌كه‌دا به‌رێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ها میدیای عێراق بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی گه‌یشتنی فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی شاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ن راكان جبووری،پارێزگاری كه‌ركوك و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌منی و سه‌رۆك هۆزه‌كان و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، پێشوازی لێكراوه‌.

شایانی باسه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی پێشێلكاری مه‌ترسیداری مافه‌كانی مرۆڤ، فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی خسته‌ لیستی سزاكانییه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.