به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ھه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماری ساڵی رابردووی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه راگه‌یاند و تیاییدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ساڵی رابردوو دوو ھه‌زار و 779 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه ھه‌بووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ھه‌ولێر، سه‌باره‌ت به ئامار و كار و چالاكییه‌كانی ساڵانی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه گوتی: ''له‌ساڵی 2020دا 116 زه‌وی به‌تاڵ، 399 باڵه‌خانه، چوار ھه‌زار و 265 شوێنی دیكه به مادده‌ی دژه ڤایرۆس رشێندراوه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی رووداوه‌كانیش سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوتی: ''له ساڵی رابردوودا دوو ھه‌زار و 779 رووداوی سووتان له 24 شوێنی جیاواز ھه‌بووه كه 535 له‌و ژماره‌یه له‌ناو شار و دوو ھه‌زار و 244یشیان له ده‌ره‌وه‌ی شار روویانداوه و زۆرترین ئاگریش له ماڵان‌دا بووه كه 374 رووداوه، ھه‌روه‌ھا 11 ئۆتۆمبێلیش به‌ھۆی فیتپه‌مپه‌وه سووتاون''.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوتیشی: ''رووداوه‌كانی دیكه‌یش له به‌نزینخانه، ھۆتێل، پێشانگا، نانه‌واخانه، شوێنی ئایینی، مۆلیده‌ی كاره‌با، ماركێت، كارگه، دارستان و باخچه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پوش و په‌ڵاش و خاشاكی تێدایه، روویانداوه''.
به گوته‌ی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ھه‌ولێر، له ساڵی رابردوودا، 22 كه‌س به‌ھۆی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه و 70 كه‌سیش برینداربوونه و، 33 كه‌سیش له ئاودا خنكاون و 58ی دیكه‌یش له ئاودا رزگاركراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، له‌باره‌ی ھۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ھه‌ولێر سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوتی: '' ھه‌زار و 52 رووداو به‌ھۆی شۆرتی كاره‌با، 150رووداو به‌ھۆی گڕگرتنی غاز، 392 رووداو به‌ھۆی كه‌مته‌رخه‌می، 167 رووداو به‌ھۆی جگه‌ره، 18 رووداو به‌ھۆی نه‌وت، 121 رووداو به‌ھۆی یاری منداڵان، شه‌ش رووداو به‌ھۆی به‌نزین و، 873 رووداوی دیكه‌ی سووتانیش به‌ھۆكاری نادیار روویانداوه''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.