مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، رایگه‌یاند، ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاودا كه به‌م دواییانه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه ، راده‌ستی توركیایان كردووه.
مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی ئاشكرایكردووه، ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاودا كه له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی پێویست به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی له‌خۆده‌گرێت.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، راشیگه‌یاند كه متمانه‌یان ھه‌یه له‌وه‌ی توركیا به ئه‌رێنیی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئاو مامه‌ڵه ده‌كات و گوتی: "عێراق و توركیا خواستی راسته‌قینه‌یان ھه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاو، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیمان له لایه‌ن توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه به‌دی كردوو".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 15ی ئه‌م مانگه مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاودا سه‌ردانی توركیا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.