Erbil 2°C شەممە 01 شوبات 01:09

له‌که‌رکوک تیرۆریستێکی داعش ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركووك ، ده‌ستگیركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، پشت به‌ستن به‌ دانپێدانانی تیرۆریستێكی كه‌ پێشتر ده‌ستگیركراوه‌، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك، تیرۆریستێكیان له‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش داواكراوبوو.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ئه‌و تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌ له‌ به‌ناو (به‌چكه‌شێرانی خه‌لافه‌ت) سه‌ربه‌ داعش له‌ پارێزگای كه‌ركووك چه‌كداربووه‌ و باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ سه‌ربه‌ داعشه‌.

22

ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ به‌ ناوی ئه‌بو ئه‌نه‌س له‌ ساڵی 2017دا به‌شداریی له‌ ھێرشكردنه‌ سه‌ر ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.