Erbil 2°C شەممە 01 شوبات 01:03

تەندروستی‌ چەمچەماڵ: له‌ساڵی 2020 به‌بڕی 270 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی‌ پزیشکی کڕدراوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی تەندروستی‌ چەمچەماڵ رایده‌گه‌ێنێت، لە ساڵی‌ رابردوودا بە به‌بڕی 270 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی دیکە بۆ نەخۆشخانەکانی سنوورەکە کراون.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10 ى 1 ى 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی تەندروستی‌ چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا  بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌لە ساڵی‌ 2020 دا لە رێگای‌ لیژنەکانییەوە بەبڕی‌27 ملیۆن دینار هەڵساوە بە دابینکردنی‌ دەرمان و پێداویستی‌ بۆ نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان و دامەزراوە تەدروستییەکانی‌ تری‌ سنورەکە.

 ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ دەرمان و 52 ملیۆن دیناریش بۆ پێداویستی‌ پزیشی‌ و 18 ملیۆن دیناریش بۆ پێداویستی‌ تاقیگە تەرخانکراوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن، كه‌لە یەکەی‌ پشکنینی‌ دەرمانی‌ بانی‌ مەقان لەساڵی‌2020دا، هه‌زار و 452 بار دوای‌ پشکنین بۆیان رێگە بەهاتنە ناوەوەیان دراوە، 72 باریش دوای‌ دەستبەسەراگرتنیان لەناوبراون.
 
له‌كۆتاییدا ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌ێنێت: كه‌هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 24 بار گەڕێندراوە تەوە بەهۆی‌ نەبوونی‌ مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان رێگە بەهاتنە ناوەوەیان نەدراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.