حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه بوودجه‌ی گشتیی 2021، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ڕه‌ی سپی چاكسازیی دانراوه.
حه‌سه‌ن نازم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له ژماره‌یه‌ك رۆژه‌ڤی گرنگ كرد له‌وانه ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و په‌ره‌ی سپی چاكسازیی.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سه‌باره‌ت به ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكوومه‌ت زۆر گرنگی به پرسی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌دات و گوتی: "حكوومه‌ت خواستی ئه‌وه‌ی ھه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جیددی چاودێری پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، بۆ ئه‌وه‌ی پاكی و بێگه‌ردی له پڕۆسه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ربێت".
حه‌سه‌ن نازم له‌باره‌ی بوودجه‌ی گشتیی 2021وه، رایگه‌یاند كه بوودجه‌ی ساڵی 2021 له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ڕه‌ی سپی چاكسازیی دانراوه و گوتی: "دروشمی حكوومه‌تی ئێستای عێراقیش بریتییه له پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.