Erbil 2°C شەممە 01 شوبات 01:10

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی خانەنشینی پێشمەرگەوە ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، خانەنشینیی پێشمەرگه بەپێی یاسای چاکسازی دەکرێت و ئەوەی خزمەت و تەمەنی یاسایی نەبێت، خانەنشین ناکرێت.

لیوا سەرحەد ناوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی له وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ، بەپێی یاسای چاکسازی و بە ڕەچاوکردنی مەرجەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە لە یاسای 38ی ڕاژە و خانەنشینیی پێشمەرگەدا دیاری کراوە، بڕیار لەسەر خانەنشینکردنی پێشمەرگە دەدرێت.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت، لە دوا ڕێنوێنیی دارایی تایبەتە بە خانەنشینی دەبێت پێشمەرگە بۆ  خانەنشینبوون 45 ساڵی تەمەن بێت، ئەگەر کەسێکیش کەمئندام بێت، بەپێی یاسای34ی کەمئەندامیی پێشمەرگە خانەنەنشین دەکرێت بەو مەرجەی بە بڕیاری لیژنەی پزیشکی 50٪بەرەو سەر کەمئەندام بێت.

 گوتیشی ، هەر پێشمەرگەیەک کەمتر لە 15ساڵ خزمەتهەبێت و 45 ساڵ تەمەنی نەبێ، بە هیچ شێوەیەک خانەنشین ناکرێت و جگە لەوانە کەمئەندام بەهۆی حاڵەتی تەندروستییەوە بۆی دەکرێت، ئەویش دەبێت بەپێی بڕیاری لیژنەی پزیشکی لە 50٪ زیاتری کەمئەندامی یان نەخۆش بێت، هەروەها شەهید و کۆچکردووش بەپێی قەسام شەرعی و بەڵگەنامەی کۆچکردوو مووچە دەدرێتە وارسەکانیان.


لیوا سەرحەد ناوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی له وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێت، ڕاییکردنی کاروباری تایبەت بە خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان رۆژانە دەکرێت و کێشەی نییە، بەڵام بەپێی یاسای چاکسازی کار کراوە بۆ  جیاکردنەوە و پێداچوونەوەی سەرجەم خانەنشینانی پێشمەرگە، ئەوەی نایاسایی بێت ئاماژەی بۆ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.