ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، 90 ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویكرده‌وه كه تا ئێستا، 90 ملیۆن و 86 هه‌زار و 549 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، 22 ملیۆن و 699 هه‌زار و 938 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و وڵاته تۆمار كراوه.
تاكوو ئێستا به تێكڕایی له جیهان یه‌ك ملیۆن و 934 هه‌زار و 393 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 64 ملیۆن و 469 هه‌زار و 156 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.