كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند كه له خۆپیشاندانه‌كانی دوو رۆژی رابردوودا له شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، دوو كه‌س كوژراون و 43 كه‌سیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمسیۆنی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تیمه‌كانی ئه‌وه‌یان به به‌ڵگه كردووه كه له له دوو رۆژی رابردوودی شاری ناسرییه، ھێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسك‌ڕێژ، گولـله‌ی راسته‌قینه و پلاستیكیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ر به‌كارھێناوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ھه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی دوو رۆژی رابردووی شاری ناسرییه، دوو كه‌س كوژراون و 43 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منی ھه‌ن و ھه‌روه‌ھا 30 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.
دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان به ناوی ئێحسان ھیلالی كه داوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی دژبه به حكوومه‌ت كردبوو له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، رۆژی ھه‌ینی رابردوو خۆپیشاندان له شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار ئه‌نجامدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.