راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: پێم وایه ده‌بێ تره‌مپ ده‌ست له‌كاربكیشێته‌وه، به‌ڵام نایبینم ئه‌مه رووبدات.
جۆن بۆڵتۆن،راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێویسته دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ماوه، ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، یان با خۆی به یاریكردنی گۆڵف خه‌ریك بكات.
راوێژكاری پێشووی ئاسایش نیشتمانی ئه‌مریكا به تۆڕی هه‌واڵی سێ ئێن ئێن-ی رایگه‌یاندووه: پێم وایه ده‌بێ ده‌ست له‌كاربكیشێته‌وه، به‌ڵام نایبینم ئه‌مه رووبدات.
شایانی باسه رۆژی 6ی ئه‌م مانگه لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاو رووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.